گرووپێکی عێراقی بەرپرسیاریەتی هێرشەکەی سەر ئیماراتی لە ئەستۆ گرت

(0) / / ئاسیا / ئیمارات


Feb 03, 2022

قەبارەی فۆنت:

میدیاکانی نزیک لە ئەنساروڵڵای یەمەن ڕایانگەیاند کە گرووپێکی چەکداری عێراقی بەرپرسیاریەتی هێرشەکەی ڕۆژی ڕابردووی سەر ئیماراتی لە ئەستۆ گرت.

گرووپێکی چەکداری عێراقی بە ناوی " الویه الوعد الصادق " ڕایگەیاند کە بەرەبەیانی چوارشەممە ئیماراتی بە 4 درۆن کردووەتە ئامانج.

ئەو گرووپە عێراقییە ڕایگەیاندووە کە تا ئەو کاتەی ئیمارات درێژە بە دەستێوەردانەکانی لە یەمەن و عێراق دەدات، هێرشەکان بەردەوام دەبن.

شەوی ڕابردوو وەزارەتی بەرگری ئیمارات ڕایگەیاند کە بەرەبەیانی چوارشەممە 2 ی شوبات، سیستەمی بەرگریی ئەم وڵاتە 3 درۆنی لە سەر ئاسمانی ئیمارات تێکشکاندووە./.