ئەنجامی کۆبوونەوەکەی بافڵ تاڵەبانی و سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی شێعەکان

(0) / / كوردستان / بافڵ تاڵەبانی نوری مالیکی هادی عامری


Feb 04, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە شاری بەغدا سەردانی چەند سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی شێعەکانی کرد و جەختی لە سەر پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە گەڵ سەرجەم لایەنەکان بە تایبەت چوارچێوەی هەماهەنگی کردەوە.

لەو کۆبوونەوەدا کە ئەمرۆ هەینی 4 ی شوبات بەڕێوەچوو، نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند کە چوارچێوەی هەماهەنگی ئامادەیی بۆ ڕێکەوتن لە گەڵ لایەنەکانی دیکە لە پێناو پێکهێنانی خێرای حکومەت لە چوارچێوەی دەستوور و یاسادا هەیە.

ناوبراو وتی کە پرۆژەکانمان ڕوون و ڕاشکاوە بۆ ڕێکەوتن لە سەر سەرۆک وەزیرانی نوێ و وەرگرتنی مافی هەڵبژاردنەکان لە سەر ئەو بنەمایەی کە سەرجەم کابینەکانی دیکەی حکومەتی لە سەر پێکهاتوون.

هەر لەو کۆبوونەوەدا هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتحیش ڕایگەیاندووە کە چوارچێوەی هەماهەنگی دەرگای وتووێژی بۆ کۆتایی هێنان بە ناکۆکییەکان و گەیشتن بە چارەسەری ئەم دۆخە کراوەیە./.