پارتی بڕیارێکی لە دژی ئەدهەم بارزانی دەرکرد

(0) / / كوردستان / ئەدهەم بارزانی


Feb 05, 2022

قەبارەی فۆنت:

پارتی دیمۆکراتی کوردستان بڕیاری داوە کە سەرجەم پاسەوانەکان و ئەو ستافەی لە گەڵ ئەدهەم بارزانی کار دەکەن بۆ شوێنی پەیوەندیداری خۆیان بگەڕێنەوە، هۆکاری ئەم بڕیارەش بۆ هەڵوێستەکانی ئەم دواییەی ناوبراو دەگەڕێتەوە.

تیمی پاسەوانەکانی ئەدهەم بارزانی کە سەر بە پێشمەرگەی زێرەڤانی بوون پێیان ڕاگەێندراوە لە دەبێت سەرجەمیان ناوبراو بە جێ بێڵن و بگەڕێنەوە بارەگای زێرڤانی.

دەوترێت کە ژمارەیەکی کەم لەوان هەڵوێستیان وەرگرتووە و ڕایانگەیاندووە کە لە هەر هەلومەرجێکدا بە جێی ناهێڵن./.