ئەو دوو پێشنیارەی کە مەسعود بارزانی بە بافڵ تاڵەبانیی داوە؟
(0) /
لە کۆبوونەوەکەی پیرمام، سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان دوو پێشنیاری داوەتە سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.
ئەگەرچی هێشتا زانیاری ڕاست و درووست لە سەر ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی ئاشکرا نەبووە بەڵام بە گوێرەی هەندێک زانیاری، بارزانی دوو پێشنیاری بە تاڵەبانی داوە.
پێشنیاری یەکەم ئەوە بووە کە سەرجەم پۆستە وزارییەکانی کابینەی داهاتووی عێراق بۆ یەکێتی بێت و لە بەرامبەردا پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ پارتی بێت.
پێشنیارە دووەمەکەی سەرۆکی پارتی ئەوە بووە کە هەر دوو لا کاندیدێکی هاوبەش دەستنیشان بکەن.
بافڵ تاڵەبانی وەڵامی پێشنیارەکانی بارزانیی نەداوەتەوە و بڕیارە لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی تاوتوێ بکرێت./.
تێبينيێك بنێرە: