یەکێتی زانایانی ئیسلام داوایەک لە ناسر ڕەزازی دەکات

(0) / / كوردستان / ناسر ڕەزازی


Feb 11, 2022

قەبارەی فۆنت:

پاش ئەوەی کە ناسر ڕەزازی هەڵگەڕانەوەی خۆیی لە ئائینی پیرۆزی ئیسلام ڕاگەیاند و کاردانەوەیەکی گەورەی لێکەوتەوە، یەکێتی زانایانی ئائینی ئیسلامی کوردستان داوای لە ناوبراو کردووە داوای لێبوردن بکات بە هۆی سووکایەتیکردن بە پیرۆزییەکانی موسڵمانانەوە.

لە بەیاننامەیەکی یەکێتی زانایانی ئیسلامیدا هاتووە کە لە ماوەی ڕابردوو گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە هونەرمەندێک بڵاو بووەتەوە کە هەستی موسڵمانانی بریندار کرد، ئێمە ئیدانەی ئەو سووکایەتییانە دەکەین و پێمان وایە کە ئەو جۆرە کارانە هەوڵێکی بۆ تێکدانی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوەژیان و پێویست بەوەش دەکات بە فەرمی داوای لێبوردن لە موسڵمانان بکات./.