هەڵوێستێکی سیاسی لە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادی عێراقەوە

(0) / / ئاسیا / فایەق زیدان


Feb 14, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادی عێراق داوای هەموارکردنەوەی دەستووری ئەم وڵاتەی کرد و وتی پەرلەمانی عێراق کەوتووەتە بەردەم بەرپرسیاریەتییەکی مێژووییەوە.

فایەق زیدان ڕایگەیاند کە دەستووری عێراق لە ساڵی 2005 و لە هەلومەرجێکی تەواو جیاواز بەراورد بە ئەمڕۆ داڕێژراوە و زۆربەی ئەوانەش کە دەستوورەکەیان نووسیوە لە ئێستادا لە ڕیزی ئەوانەن کە داوای چاکسازیی تێدا دەکەن.

ناوبراو وتی کە دەستووری عێراق بە هۆی یەکساننەبوونی لە گەڵ هەلومەرجی ئەمڕۆ بەردەوام پێشێل دەکرێت.

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادی عێراق وتی کە گرنگترین کێشەی دەستوور مادەی 76 و ئەوەیە کە سەرۆک کۆمار دەبێت کاندیدی فراکسیۆنی زۆرینە بۆ پێکهێنانی حکومەت ڕابسپێرێت.

وتیشی کە خوێندنەوەی جیاجیا لەم بوارەدا و هەروەها پێناسەی فراکسیۆنی زۆرینە بووەتە هۆکاری کێشەی پەککەوتنی پێکهێنانی حکومەتی نوێ./.