عێراق ژمارەی دادوەرە ژنەکان زیاتر دەکات
(0) /
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ڕایگەیاند کە ژمارەی دادوەرە ژنەکان لەم وڵاتەدا زیاد دەکرێن.
فایەق زیدان ڕۆژی هەینی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی دادوەرە ژنەکان وتی کە ئێمە هەوڵ دەدەین لە چوارچێوەی پرۆژەیەکدا ژمارەی دادوەرە ژنەکان زیاتر بکەین تا بەراورد بە ڕێژەی دانیشتووانی عێراق بگاتە ئاستێکی قبووڵکراو.
ناوبراو وتی کە زیاترکردنی ژمارەی دادوەرە ژنەکان وێنەیەکی ئەرێنی لە دەسەڵاتی دادوەری عێراق دەخاتەڕوو.
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق بەم بۆنەوە پیرۆزبایی لە دادوەرە ژنەکان کرد و وتی کە 8 ی ئازار ساڵیادی دامەزراندنی ئەنجومەنی دادوەرە ژنەکانی عێراقە و هیوادارین سەرکەوتنی زیاتر بە دەست بێنن./.
تێبينيێك بنێرە: