کۆبوونەوەی هاوپەیمانییە سێقۆڵییەکە لە بەغدا بەڕێوەچوو

(0) / / ئاسیا / سەدر بارزانی حەلبوسی


Feb 27, 2022

قەبارەی فۆنت:

هاوپەیمانی نێوان پارتی و ڕەوتی سەدر و سوننەکان لە شاری بەغدا کۆبووە و فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتیش سەرۆکایەتی شاندی حیزبەکەیی لە ئەستۆ بووە.

دەوترێت کە ئەم کۆبوونەوە وەک ئامادەکارییەکە بۆ کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان سەدر و بارزانی و حەلبوسی.

پێشتر باس لەوە دەکرا کە بە هۆی هەڵوێستی سەدرەوە لە بەرامبەر بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیی عێراق، کۆبوونەوەی لوتکەی هاوپەیمانیی سێقۆڵی بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە.

ئاژانسی مەعلومەی عێراق ڕایگەیاندووە کە کۆبوونەوەکەی بەغدا لە کاتێکدا بەڕێوەچووە کە تا ڕادەیەک نزیکبوونەوە لە نێوان سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی شێعەکان دروستووە.

ئەو ئاژانسە هەروەها ڕایگەیاندووە کە بارزانی پێی وایە هاوپەیمانی سێقۆڵی کاریگەرییەکی ئەوتۆی لە سەر گۆڕەپانی سیاسی عێراق نەماوە و لە سەر بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیش، لە پاڵ هەرێمی کوردستان نەبووە./.