قوباد تاڵەبانی لە سەر ڕەوشی دارایی هەرێم چی دەڵێت؟

(0) / / كوردستان / قوباد تاڵەبانی


Mar 07, 2022

قەبارەی فۆنت:

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی کە گلەیی لە حکومەت هەیە و خەڵک چاوەڕوانی زیاترن.

قوباد تاڵەبانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: ئێمە لە دۆخێکداین کە شاراوە نییە، خەڵک چاوەڕوانی ئابوری و دۆخێکی باشتری هەرێمی کوردستانن، ڕەنگە بە هۆی دۆخی ئابورییەوە گلەیی لە حکومەت هەبێت و پێویستە لایەنە سیاسییەکان بۆ چارەسەرکردنی کاری لە سەر بکەن.

ناوبراو وتی کە حکومەت دەستی بە چاکسازی کردووە بەڵام بەس نییە بەڵکوو لایەنە سیاسییەکان دەبێت بە خۆیاندا بچنەوە و چاکسازی لە خۆیاندا بکەن و پەرلەمانیش هاوکار بێت بۆ دەرکردنی یاسای پێویست تا بە سەر ئەو کێشانەدا زاڵ بین./.