عێراق پۆستی جێگری ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبیی وەرگرت

(0) / / ئاسیا / کۆمکاری عەرەبی


Mar 10, 2022

قەبارەی فۆنت:

وڵاتانی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی، عەبدولحوسێن هینداوی، کاندیدی عێراقیان وەک جێگری ئەمینداری گشتی ئەو دامەزراوەیە هەڵبژارد.

لە کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی کە لە شاری قاهیرە بەڕێوەچوو، عەبدولحوسێن هینداوی وەک جێگری ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی هەڵبژێردرا.

ناوبراو دیپلۆماتکارێکی باڵای عێراقە و پێشتر لە نەتەوە یەکگرتووەکان بووە و بڕوانامەی دکتۆرای فەلسەفەی نوێی لە فەرەنسا هەیە.

هینداوی چەندین پلە و پۆستی دیکەی وەژ ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری عێراق، ڕاوێژکاری نوێنەرایەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و ئەندامی نووسینگەی ئەو ڕێکخراوەی لە هائیتی هەبووە و دوایین پۆستیشی ڕاوێژکاری تایبەتی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2021 بووە./.