بافڵ تاڵەبانی بۆ چووەتە بەغدا؟

(0) / / كوردستان / بافڵ تاڵەبانی


Mar 25, 2022

قەبارەی فۆنت:

بافڵ تاڵەبانی بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەردانی بەغدای کردووە و سەردانەکەشی پەیوەندی بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراقەوە هەیە کە بڕیارە سبەی بەڕێوە بچێت.

لە یەکەم وێستگەی سەردانەکەیدا بافڵ تاڵەبانی لە گەڵ شاندێکی هاوپەیمانی عەزم کۆبووە.

سەردانەکەی شاندە باڵاکەی یەکێتی لە کاتێکدایە کە بڕیارە سبەی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەڕێوە بچێت و هێشتا نازانرێت کە ڕێژەی یاسایی بەشداریی ئەندامانی پەرلەمان تەواو دەبێت یان نە و یەکێتیش بە فەرمی ئەوەی یەکلایی نەکردووەتەوە کە لەو دانیشتنەدا بەشداری دەکات یان نە./.