جزیرە: ئێران وێنە و نەخشەی کۆگاکانی چەکی ناوەکی ئیسرائیلی بۆ تەل ئەبیب ناردووە

(0) / / ئاسیا / ئێران ئیسرائیل


Apr 21, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کەناڵی جزیرەی ڕاگەیاندووە کە ئێران وێنە و نەخشەی کۆگاکانی چەکی ناوەکیی ئیسرائیلی ناردووە و جەختی لەوە کردووەتەوە کە لە ئەگەری بڕیاری تەل ئەبیب بۆ شەڕ، دەکرێنە ئامانج.

ئەو سەرچاوە ڕایگەیاندووە کە ئێران لە ڕێگای وڵاتێکی ئەورووپییەوە وێنە و نەخشەی کۆگاکانی چەکی ناوەکیی ئیسرائیلی بۆ تەل ئەبیب ناردووە.

تاران جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەگەر ئیسرائیل بڕیاری شەڕی هەبێت ئەو کۆگایانە دەکرێنە ئامانج.

ڕاشیگەیاندووە کە ئیسرائیل پێشتر کۆگا ستراتیژییەکانی خۆیی گۆڕیوە بەڵام ئەم دۆسیەیە شوێنی نوێی کۆگاکانی لە خۆ دەگرێت./.