فۆئاد حوسێن باس لە وتووێژکانی ئێران و سعوودیە لە بەغدا دەکات

(0) / / ئاسیا / فۆئاد حوسێن ئێران سعوودیە


Apr 24, 2022

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی عێراق کەشی پێنجەم گەڕی وتووێژەکانی نێوان ئێران و سعوودیەی کە لە بەغدا بەڕێوەچوو، بە ئەرێنی ناو برد.

فۆئادحوسێن ئەمڕۆ یەک شەممە ڕایگەیاند کە گەڕی پێنجەمی وتووێژەکانی نێوان ئێران و سعوودیە لە کەشێکی ئەرێنیدا لە بەغدا بەڕێوەچووە.

ناوبراو وتی کە بەغدا میوانداریی گەڕی داهاتووی وتووێژەکانی نێوان ئەم دوو وڵاتە دەکات.

وەزیری دەرەوەی عێراق پێشتر ڕایگەیاندبوو کە وڵاتەکەی سەرجەم هەوڵەکانی بۆ دابینکردنی دەرفەتێکی گونجاو بۆ لێک تێگەیشتنی نێوان ئێران و سعوودیە بەکار دەگرێت و کەڵک لە تەواوی پەیوەندییەکانی لەم بوارەدا دەگرێت./.