ئێران چۆن وەڵامی کۆنفیدراڵییەکەی مەسرور بارزانیی داوەتەوە؟

(0) / / كوردستان / ئێران مەسرور بارزانی سەعید خەتیب زادە


Apr 25, 2022

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وەڵامی پرسیارێکی سەبارەت بە داوای کۆنفیدراڵیزمەکەی مەسرور بارزانیی بۆ هەرێمی کوردستان دایەوە.

سەعید خەتیب زادە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی خۆی کە ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەچوو، وتی کە عێراقییەکان سەبارەت بە پرسە ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتە دەتوانن بڕیار بدەن بەڵام وڵاتانی ناوچەکە پێشتر بە یەک دەنگ ئەوەیان دووپات کردەوە کە عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە دەبێت لایەنێکی ئەرێنی لە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بێت.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی کە ئێمە پاڵپشتی لە ئاسایش و سەقامگیری عێراق دەکەین و داوا لە سەرجەم عێراقییەکان بە هەرێمی کوردستانیشەوە دەکەین بۆ پاراستنی سەربەخۆیی، ئاسایش و سەقامگیری وڵاتەکەیان هەوڵ بدەن./.