بافڵ تاڵەبانی بڕیارێکی سەربازیی دەرکرد

(0) / / كوردستان / بافڵ تاڵەبانی


Apr 26, 2022

قەبارەی فۆنت:

بافڵ تاڵەبانی فەرماندە سەربازییەکانی هێزەکانی 70 ی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی ڕاسپارد کە دژی هەر جوڵە و پلانێک بوەستنەوە کە ئارامی و سەقامگیری هەرێمی کوردستان بخاتە مەترسییەوە.

ناوبراو لە کۆبوونەوەیەکدا بە ئامادەبوونی شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، جەلال شێخ ناجی لێپرسراوی ئاژانسی زانیاری و فەرماندە سەربازییەکانی یەکێتی، جەختی لە سەر گرنگی کاری هاوبەش و هەماهەنگی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عێراق کردەوە.

سەرۆکی یەکێتی وتی کە لە هەوڵەکانمان بۆ بونیادنانی هێزێکی تۆکمە و مۆدێڕن بەردەوام دەبین، مەشقی چڕ و ڕاهێنانی بەردەوامی هێزەکان و دابینکردنی پێداویستییەکان کۆڵەکەی گرنگی سوپایە و ئێمەش دەمانەوێت هێزی پێشمەرگە بە باشترین شێواز ئامادە و پڕچەک بکەین./.