بافڵ تاڵەبانی لە سەر هەناردەی غاز دوایین پەیامی دایە پارتی

(0) / / كوردستان / بافڵ تاڵەبانی


Apr 29, 2022

قەبارەی فۆنت:

بافڵ تاڵەبانی ڕۆژی پێنج شەممە لە شاری هەولێر لە گەڵ نوێنەر، نێردەی دیپلۆماسی وڵاتانی بیانی، ڕێکخراو و ئاژانسە نێودەوڵەتییەکان لە هەرێمی کوردستان کۆبووە.

ناوبراو لەو کۆبوونەوەدا سەبارەت بە پرسی غاز و هەناردەکردنی وتی کە دەبێت گرێبەست و شێوازی ناردنەکەی بۆ خەڵکی کوردستان ڕوون بکرێتەوە و نامانەوێت مەینەتییەکی دیکە بە سەر هەرێمەکەماندا بهێنین.

بافڵ تاڵەبانی وتی کە دەبێت بە شەفافی کار لە سەر ئەم کەیسە بکرێت و هاووڵاتیانی کوردستان بەشێک بن لە پرۆسەکە.

وتیشی کە لە دەرەوەی ئەم داواکارییانە دەبێت بە سەر لاشەی بافڵ جەلال تاڵەبانیدا بۆری غاز هەناردەی دەرەوە بکرێت، ئەمەش داواکاری خەڵکی کوردستانە کە جێبەجێی دەکەین و لە بەرامبەر ژیانی خەڵک و داهاتووی گەلەکەماندا بێدەنگی و شەرمەزاری هەڵنابژێرم./.