سەربەخۆکان هەڕەشەی هەڵوەشانەوەی پەرلەمانی عێراق دەکەن

(0) / / ئاسیا / پەرلەمانی عێراق


May 02, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی سەربەخۆی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە لە پاش کۆتایی هاتنی پشووەکانی جەژنی ڕەمەزان، بە مەبەستی هەڵوەشانەوەی پەرلەمان و دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنەکان هەوڵەکان چڕ دەکرێتەوە.

حوسێن سەبری بەردەوامی ئەم دۆخەی بە بێ سوود ناو برد و وتی کە وەک ئەندامانی سەربەخۆی پەرلەمان لە گەڵ ئەوانەش لە دەرەوەی پەرلەمانن، گوشاری جەماوەریی پێویست بۆ دانیشتنی بەپەلەی پەرلەمان و هەڵوەشانەوەی و هەنگاونان بەرەو هەڵبژاردنی پێشوەختە درووست دەکرێت.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە پرۆسەی سیاسی سێبەرێکی بە سەر پەرلەماندا درووست کردووە و بووەتە هۆکاری ئیفلیجی و پەککەوتنی سەرجەم جموجوڵەکانی و ئەمەش دەخوازێک کە ڕێکاری خێرا بۆ دەرچوون لەم دۆخە چەقبەستووە بەکار بگیرێت./.