ژمارەی داواکراوەکان لە هەرێمی کوردستان ئاشکرا بوو

(0) / / كوردستان / پۆلیسی هەرێمی کوردستان


May 03, 2022

قەبارەی فۆنت:

حکومەتی هەرێمی کوردستان ژوورێکی ئۆپەراسیۆنی پێکهێناوە بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی لە لایەن دادگاکانەوە داواکراون و ژمارەشیان 5 هەزار و 920 کەسە.

تارق ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە بە فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم ژوورێکی عەمەلیات پێکهێنراوە بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی لە لایەن دادگاکانی هەرێمی کوردستانەوە داواکراون.

ناوبراو خۆیی وەک بەرپرسی ئەو ژوورە ناو برد و وتی کە نوێنەری وەزارەتەکانی ناوخۆ و پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەکانی تێدایە و لە تەواوی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانیش ژووری لاوەکی پێکهێنراوە.

ڕاشیگەیاند کە لە ماوەی چوار مانگی ڕابردوو نزیکەی 470 تاوانبار دەستگیر کراوە.

بەڵگەیەکی پۆلیسی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە داوە کە کۆی گشتی داواکراوەکان لە هەرێم 5 هەزار و 920 کەسن./.