عێراق: خوازیاری هاوکارین لە گەڵ ناتۆ

(0) / / ئاسیا / ناتۆ قاسم ئەعرەجی


May 08, 2022

قەبارەی فۆنت:

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی دەیەوێت پەرە بە هاوکارییەکانی لە گەڵ ڕێکخراوی ناتۆ بدات.

قاسم ئەعرەجی لە چاوپێکەوتنی ماڵئاوایی مایکڵ لۆسگارد فەرماندەی باڵای سەربازیی ناتۆ لە عێراق وتی کە بەغدا دەیەوێت لە گەڵ ناتۆ و سەرجەم ئەو لایەنانەی کە لە شەڕی دژ بە داعش هاوکارییان کردووە پەرە بە پەیوەندییەکانی بدات.

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق جەختی لە سەر چارەسەرکردنی کێشەکان و کۆتایی شەڕی ئۆکرانیا و کۆبوونەوەی لایەنەکان لە سەر مێزی دانوستان بۆ ڕزگارکردنی جیهان لە نەهامەتی شەڕ کردەوە.

فەرماندە سەربازییەکەی ناتۆش لەو چاوپێکەوتنەدا جەختیکردەوە کە پاڵپشتیکردنی عێراق درێژەی دەبێت و قەیرانی ئۆکرانیا کاریگەری لە سەر ئەم هاوکارییە دانانێت./.