پارتی و یەکێتی کۆبوونەوە: هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوا دەخرێت
(0) /
بە ئامادەبوونی هەر یەک لە نێچیرڤان بارزانی و بافڵ تاڵەبانی، هەر دوو مەکتەبی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە شاری هەولێر کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەی پارتی و یەکێتی، هەر دوو لا ڕێکەوتوون لە سەر دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان، بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان و وتووێژی زیاتری نێوانیان.
ئەوەی کە لە وردەکاری کۆبوونەوەکەی نێوان پارتی و یەکێتی بە میدیاکان گەیشتووە، ئەوەیە کە لە سەرەتای مانگی حوزەیرانەوە دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان دەست پێدەکاتەوە.
ئەگەرێکی دیکەی باسکراو ئەوەیە کە ڕەنگە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان 2 تا 3 مانگ بە هۆی ئامادەکارییەکانی کۆمیسیۆنەوە دوا بخرێت.
لە ڕاگەێندراوێکی هاوبەشی پارتی و یەکێتیدا هاتووە کە زەمینەیەکی لەبار بۆ وتووێژ و ئاساییکردنەوە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان هاتووەتە ئاراوە./.
تێبينيێك بنێرە: