ئەمریکا سزای نوێی بە سەر ئێراندا سەپاند

(0) / / ئاسیا / ئەمریکا ئێران


May 25, 2022

قەبارەی فۆنت:

ناوی 10 کەس کە هاووڵاتی ئێران، تورکیا و ئەفغانستانن لە گەڵ 9 کۆمپانیای هۆنگ کۆنگ، لوبنان، چین، ئێران، ڕووسیا، کۆریای باشور و ئیمارات لە ڕیزی سزای نوێی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکادا هاتووە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە ناوی چەند کەس و کۆمپانیایەکی بە تۆمەتی پەیوەندی لە گەڵ هێزی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و حیزبوڵڵای لوبنان خستە ڕیزی سزاکانی واشنتنەوە لە دژی ئێران.

لەو بڕیارەدا ناوی 10 کەس و 9 کۆمپانیا هاتووە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە ئەو کەس و کۆمپانیانە فرۆشتنی سەدان ملیۆن دۆلار نەوتی ئێرانیان بۆ هێزی قودس و حیزبوڵڵای لوبنان ئاسان کردووە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا هەروەها ڕایگەیاندووە کە ئەو تۆڕە لە لایەن دامەزراوە ئابورییەکانی ڕووسیاوە پاڵپشتی کراون و یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی هەبوونی داهاتی هەناردەی نەوت بۆ ئێران بوون./.