بافڵ تاڵەبانی پلانێکی یەکێتیی بۆ هەڵبژاردنەکانی کوردستان ڕاگەیاند

(0) / / كوردستان / بافڵ تاڵەبانی


May 28, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پەیامێکی ئاراستەی پارتی دیمۆکراتی کوردستان کرد و وتی کە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو کاندیدمان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران و سەرۆکی هەرێم دەبێت.

بافڵ تاڵەبانی لە دیداری یەکێتی ڕایگەیاند کە دەمانەوێت ببینە حیزبی ژمارە یەک لە هەرێمی کوردستان و لایەنەکانی دیکەش لە دەوری خۆمان کۆبکەینەوە و گۆڕانکاری گەورە درووست بکەین.

وتیشی کە لە داوای یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، کاندیدمان بۆ هەر دوو پۆستی سەرۆکی هەرێم و سەرۆک وەزیرانی کوردستان دەبێت./.