بافڵ تاڵەبانی لە دیداری یەکێتی چۆن باسی وزەی کوردستانی کرد؟

(0) / / كوردستان / بافڵ تاڵەبانی


May 30, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کۆنفرانسی ئەم حیزبەدا بە ناوی دیداری یەکێتی دیسانەوە هەڵوێستی خۆیی لە سەر دۆسیەی وزەی کوردستان بە تایبەت هەناردەی غاز بۆ تورکیا ئاشکرا کرد.

بافڵ تاڵەبانی وتی کە سیاسەتەکانی حکومەتی هەرێم لە بواری وزەدا قبووڵکراو نییە لە بەر ئەوەی کە لە سەدا 60 ی داهاتەکان دەچێتە گیرفانی کۆمپانیا نەوتییەکانەوە و پرسیاری ئەوە دێتە پێشەوە کە ئایا ئێمە نەوت بۆ خزمەتکردنی خەڵکەکەمان هەناردە دەکەین یان بۆ دەوڵەمەندکردنی کۆمپانیا بیانییەکان؟

ناوبراو وتی کە دەبێت چاکسازی لە سیاسەتە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستاندا بکرێت و هەوڵی ئەوە بدەین کە داهاتەکە لە پێناو خزمەتکردنی خەڵک بێت نەک کۆمپانیا بیانییەکان.

تاڵەبانی وتی کە ئەگەر بڕیار بێت داهاتی کوردستان بە دوور لە بەرژەوەندییەکانی خەڵک بەکار بێت ئەوا هەر بۆرییەکی هەناردەی گاز دەبێت بە سەر لاشەی مندا بڕوات./.