چی قوباد تاڵەبانیی تەریق کردووەتەوە؟

(0) / / كوردستان / قوباد تاڵەبانی


May 31, 2022

قەبارەی فۆنت:

قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند کە لە گەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان قسە دەکات تا بازگە جیاوازەکانی نێوان یەکێتی و پارتی لا ببرێت و بازگەی هاوبەش دابنرێت.

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند کە لە ئێستادا خەریکە زۆرنی سەوز و زەرد کاڵ دەبێتەوە، لە بەر ئەوەی کە ڕەنگ و لایەنەکانی دیکەش بوونیان هەیە و ئەمەش شتێکی باشە، با خەڵک ئازاد بێت.

قوباد تاڵەبانی وتی کە شتێک من تەریق دەکاتەوە، بوونی بازگە جیاوازەکانی یەکێتی و پارتییە کە ئەوەش شتێکی زۆر ناخۆش و بێزارکەرە.

وتیشی کە من ئامادەم بازگەی سەر بە یەکێتی لابدەم، لە گەڵ سەرۆکی حکومەتیش قسە دەکەم تا بتوانین کۆتایی بەم دیاردەیە بێنین و بازگەی هاوبەش دابنێین./.