بافڵ تاڵەبانی قۆناغێکی نوێی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی ڕاگەیاند

(0) / / كوردستان / بافڵ تاڵەبانی


Jun 01, 2022

قەبارەی فۆنت:

لە پاش دیداری یەکێتی و بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بافڵ تاڵەبانی قۆناغێکی نوێی ئەم حیزبەی ڕاگەیاند.

لە ڕاگەێندراوێکی سەرۆکی یەکێتیدا هاتووە کە ئەم حیزبە لە پاش دیدارەوە دەچێتە قۆناغێکی نوێی کاری سیاسییەوە.

ناوبراو نوێبوونەوە و چاکسازیی وەک بنەمای کارکردنی یەکێتی ناو برد و وتی کە داڕشتنەوەی سیاسەتێکی نوێ بۆ بونیادنانی داهاتوویەکی سەقامگیر و حکومڕانییەکی تەندرووستی کاری لە پێشینەی یەکێتی دەبێت.

بافڵ تاڵەبانی هەروەها جەختیکردووەتەوە کە یەکێتی ڕوبەڕوی گەندەڵی و بەفیڕۆدانی سامانی گشتی دەبێتەوە./.