بارزانی ڕێگاچارەی کێشەکانی عێراقی بە باڵیۆزی بەریتانیا ڕاگەیاند

(0) / / كوردستان / مەسعود بارزانی


Jun 05, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە چاوپێکەوتنی لە گەڵ باڵیۆزی بەریتانیا، ڕێگاچارەی کێشەکانی ئێستای عێراقی خستەڕوو.

مەسعود بارزانی لە چاوپێکەوتنی مارک برایسۆن ڕیچاردسۆن باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغدا، جەختیکردەوە کە پابەندبوون بە دەستوور و دانوستان، چارەسەری کێشە و قەیرانەکانی عێراقە.

تاوتوێکردنی دۆخی سیاسی عێراق و کێشە و بەربەستەکانی بەردەم پێکهێنانی حکومەتی نوێ، تەوەرێکی چاوپێکەوتنەکەی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و باڵیۆزی بەریتانیا بووە./.