وەزیرانی دەرەوەی میسر و ئەردەن لە بەغدان
(0) /
هەر دوو وەزیری دەرەوەی میسر و ئەردەن بە سەردانێکی فەرمی لە بەغدان و بڕیارە لە گەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆببنەوە.
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند کە سامح شوکری وەزیری دەرەوەی میسر و ئەیمەن سەفدی وەزیری دەرەوەی ئەردەن لە بەغدان.
وەزیرانی دەرەوەی میسر و ئەردەن لە لایەن فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق پێشوازییان لێکرا.
وەزیرانی دەرەوەی میسر، ئەردەن و عێراق لە سەر چەند پرسێکی گرنگ کۆدەبنەوە.
سەحاف ڕایگەیاندووە کە چاوەڕوان دەکرێت وەزیرانی دەرەوەی میسر و ئەردەن لە گەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆببنەوە./.
تێبينيێك بنێرە: