فۆئاد حوسێن: عێراق باجی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دەدات

(0) / / ئاسیا / عێراق فۆئاد حوسێن


Jan 17, 2024

قەبارەی فۆنت:
وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند کە ئەم وڵاتە بە هۆی جۆری پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە ناوچەکە زیانی پێگەیشتووە.
فۆئاد حوسێن لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابوریی داڤۆس بە کەناڵی سی ئێن ئێن ی ڕاگەیاند کە کاتێک ئاڵۆزییەک لە نێوان ئێران و ئەمریکا ڕوو دەدات عێراقییەکان باجەکەی دەدەن و شەڕ و پێکدادان لە سەر خاکی عێراق دەبێت.
ناوبراو وتی کە ئێرانییەکان ناتوانن یان نایانەوێت هێرش بکەنە سەر ئیسرائیل و هەوڵی قوربانییەکانی دیکە دەدەن و هێرش دەکەنە سەر هەولێر.
فۆئاد حوسێن وتی کە لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سکاڵا لە سەر ئێران تۆمار کراوە و پشتیوانیش لە عێراق دەکرێت.