فۆئاد حوسێن چ پەیامێکی لە باڵیۆزی ئەمریکا وەرگرتووە؟

(0) / / ئاسیا / فۆئاد حوسێن عێراق ئەمریکا عەین ئەسەد


Jan 24, 2024

قەبارەی فۆنت:
باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا پەیامێکی گرنگی وڵاتەکەیی ڕادەستی وەزیری دەرەوەی عێراق کردووە.
فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق پەیامێکی لە ئەلینا ڕۆمانۆسکی باڵیۆزی ئەمریکا وەرگرت.
وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاندووە کە پەیامەکە ڕادەستی محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە دەکرێت و لە داهاتوویەکی نزیکدا هەنگاوی پێویست لەم بوارەدا دەگیرێتەبەر.
پەیامەکەش دوای ئەوە بووە کە ئەمریکا لە وەڵامی هێرشەکەی ئەم دواییەی سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد، هێرشی کردە سەر هێزەکانی سەر بە حەشدی شەعبی.