بافڵ تاڵەبانی بۆ سەردانی بەغدای کردووە؟

(0) / / كوردستان / بافڵ تاڵەبانی


Jun 08, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان هۆکاری سەردانەکەی سەرۆکی ئەم حیزبەی بۆ بەغدا ئاشکرا کرد.

ئەمین بابەشێخ ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕایگەیاند کە سەردانەکەی بافڵ تاڵەبانی بۆ بەغدا بە مەبەستی کۆتایی هێنان بە ڕەوشی چەقبەستووی سیاسی و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بووە.

ناوبراو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە تاڵەبانی لە کۆبوونەوەی لە گەڵ لایەنە سیاسییەکان باسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقی کردووە.

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕایگەیاند کە لە کۆبوونەوەکاندا جەخت کراوەتەوە لە سەر گرنگی بەردەوامی و جیدیبوونی تەواوی لایەنەکان بۆ کۆتایی هێنان بە چەقبەستوویی ڕەوشی سیاسی و خێراترکردنی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەت، کە خزمەت بە هاووڵاتیان بکات و بتوانێت کێشەکانی عێراق چارەسەر بکات./.