ڕێبەر ئەحمەد: کەممان بۆ هەڵەبجە نەکردووە

(0) / / كوردستان / هەڵەبجە


Mar 16, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای لە خەڵک کردووە لە دژی حکومەتی ناوەند بڕژێمە سەر شەقامەکان.

ڕێبەر ئەحمەد لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی دۆخی پارێزگای هەڵەبجە وتی کە ئیشی کەم بۆ هەڵەبجە نەکراوە و سەرجەم شاندەکانی هەرێم لە سەردانەکانیان بۆ بەغدا باسی هەڵەبجە و ئەنفالیان کردووە.

ناوبراو وتی کە دەسەڵاتی پارێزگای هەڵەبجە لە پارێزگاکانی دیکەی هەرێم زیاترە و حکومەتی هەرێمیش بایەخی تەواوی بەم پارێزگایە داوە.

وەزیری ناوخۆی هەرێم وتی کە بەغدا ئامادە نییە دان بە پارێزگای هەڵەبجەدا بنێت و پێویستە خەڵک لە دژی حکومەتی ناوەند بڕژێنە سەر شەقامەکان./.