سەدر لە سەر داهاتووی حەشدی شەعبی پەیامێکی بڵاو کردەوە

(0) / / ئاسیا / سەید موقتەدا سەدر حەشدی شەعبی


Jun 12, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی ڕەوتی سەدر لە پەیامێکدا داوای ڕێکخستنەوەی هێزەکانی حەشدی شەعبیی کردووە.

سەید موقتەدا سەدر ڕایگەیاندووە کە پێویستە لە سەر هەمووان، حەشدی شەعبی، فەرماندەکانی، پابەندبوونی بە ناوەند ڕێکبخرێتەوە و پاکبکرێتەوە لەو خەراپەکارییەی بە ناوی خەباتکار و جەنگاوەرەوە خەراپە دەکەن.

ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئەوەش لە پێناو بەهێزکردنی عێراق و هێزە ئەمنییەکانە و هەروەها بۆ مانەوەی حەشدی شەعبی بۆ هێزێکی نیشتمانی.

سەرۆکی ڕەوتی سەدر داواشیکردووە کە ناونیشانی حەشدی شەعبی تێکەڵ بە سیاسەت، بازرگانی، ناکۆکی و کێبڕکێ سیاسییەکان نەبێت./.