چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیاری کۆتایی دەدات

(0) / / ئاسیا / چوارچێوەی هەماهەنگی


Jun 12, 2022

قەبارەی فۆنت:

پاش بڕیارەکەی سەدر و کشانەوەی فراکسیۆنی ڕەوتەکەی لە پەرلەمانی عێراق، بڕیارە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە ماڵی هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح کۆببنەوە.

ئەو کۆبوونەوە تایبەتە بە چۆنیەتی مامەڵەکردن لە گەڵ پرسی دەست لە کار کێشانەوەی پەرلەمانتارانی ڕەوتی سەدر و داهاتووی پرۆسەی سیاسی عێراق.

عەلی فەتلاوی سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی پێشوازیی لە بڕیارەکەی سەدر کردووە و ڕایگەیاندووە کە دەستنیشانکردنی کاندیدی سەرۆک وەزیران دەبێتە پشکی چوارچێوەی هەماهەنگی، لە بەر ئەوەی کە لە ئێستادا تاکە نوێنەری سیاسی ماڵی شێعەیە.

ناوبراو ڕایگەیاندووە کە بەرپرسیاریەتی دەگرینە ئەستۆ و کاندیدی سەرۆک وەزیران لە ئێمە دەبێت و لە ئێستادا فراکسیۆنی زۆرینەی پەرلەمانین./.