عامری: شەڕی شێعە – شێعە لە عێراق قەد ڕوو نادات
(0) /
سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح وتی کە ئەوانەی باس لە شەڕی نێوماڵی شێعە دەکەن تووشی خەون و گومان بوون و ئەستەمە شەڕی وەها ڕوو بدات.
هادی عامری لە ڕێوڕەسمی چلەی کۆچی دوایی بەدر عەبدولکەریم یونس ئەنساری جێگری ڕێکخراوی بەدر، جەختیکردەوە کە ئەوەی مەرج لە سەر شەڕی شێعە – شێعە دەبەستێت، تووشی خەون و خەیاڵ بووە و شتی وا ڕوو نادات.
ناوبراو وتی کە عێراق لە سەرووی هەموو شتێکەوەیە و ئەوەی هەوڵی ئاژاوەگێڕی دەدات، خۆی لە ئاگرەکەیدا دەسووتێت.
سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح وتی کە ئەرکی دابینکردن و پاراستنی ئاسایش لە ئەستۆی هەمووانە و هەنگاونان بەرەو ناسەقامگیری زیان بە هەمووان دەگەێنێت.
عامری وتی کە عێراق بە هەماهەنگی و هاوکاریی حەشدی شەعبی و هێزە ئەمنییەکانی دیکە بە سەر تەواوی پیلانگێڕییە ناوخۆیی و دەرەکییەکاندا زاڵ دەبێت./.
تێبينيێك بنێرە: