ئەنجامدەری هێرشەکانی کۆرمۆر ئاشکرا بوو

(0) / / كوردستان / کۆرمۆر کەتائیبی حزبوڵڵا


Jun 25, 2022

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی کەتائیبی حزبوڵڵای عێراق ڕایگەیاند کە ئەندامانی سەر بە دەزگای هەواڵگری تورکیا، ئەنجامدەری هێرشەکانی سەر کێڵگەی گازیی کۆرمۆر و کۆمپانیای داناگازی ئیماراتن.

 جەعفەر حوسێنی وتەبێژی کەتائیبی حزبوڵڵا ڕایگەیاند کە بەکرێگیراوانی تورکیا هێرشەکانی سەر کێڵگەی کۆرمۆریان ئەنجام داوە.

ناوبراو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە لایەنەکانی سەر بە تورکیا لە توزخورماتو ئەو کەسانەن کە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان بۆردومان دەکەن.

ناوبراو ڕایگەیاند کە بە لێکۆڵینەوەی هەواڵگری و ئەمنی بەم زانیارییە گەیشتووە و وتی کە داوا لە هێزەکانی حەشدی شەعبی دەکەین کە ئەنجامدەرانی ئەم هێرشانە ڕادەستی دەزگای داد بکەن تا بە شێوازی دادپەروەرانە سزا بدرێن./.