دانوستانەکانی ناوەکیی ئێران لە دەوحە بەڕێوە دەچێت
(0) /
بڕیارە سێ شەممە 28 ی حوزەیران، دانوستانەکانی تایبەت بە دۆسیەی ناوەکی ئێران لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بەڕێوە بچێت.
بەرپرسێکی ئاگادار لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندووە کە دانوستانەکانی تایبەت بە زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران سێ شەممە لە قەتەر بەڕێوە دەچێت.
بڕیارە عەلی باقری دانوستانکاری باڵای ئێران بگاتە قەتەر و میدیاکانیش باسیان لەوە کردووە کە ڕۆبرت مالی بەرپرسی دۆسیەی ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بگاتە ئەم وڵاتە./.
تێبينيێك بنێرە: