سەرچاوەیەکی ئاگادار: تۆمەتبارکردنی بەرهەم ساڵح بێ بنەمایە

(0) / / ئاسیا / بەرهەم ساڵح موقتەدا سەدر


Jun 28, 2022

قەبارەی فۆنت:

پێگەی میدل ئیست نیوزی عێراق لە سەر زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ڕایگەیاندووە کە تۆمەتبارکردنی بەرهەم ساڵح لە لایەن موقتەدا سەدرەوە بێ بنەمایە و سەرۆک کۆمار ڕێگریی لە پەسەندکردنی کۆتایی یاسای بە تاوان ناساندنی پەیوەندییەکان لە گەڵ ئیسرائیل نەکردووە.

سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بەو پێگەی ڕاگەیاندووە کە بە پێی یاسا، بڵاوکردنەوەی یاسای پەسەندکراوی پەرلەمان لە ڕۆژنامەی فەرمی وڵات، بە فەرمی وەک پەسەندکردنیە و دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە و پێویستی بە واژۆی سەرۆک کۆمار نییە.

ڕاشیگەیاندووە کە ڕێگریی سەرۆک کۆمار لە واژۆکردنی ئەم یاسایە کاتێک دەبوو کە ناوبراو دەقی یاساکە بۆ بڵاوبوونەوە لە ڕۆژنامەی فەرمی نەنێرێت بەڵام بڵاوبووەتەوە و هیچ ڕێگرییەک نەکراوە و سەرۆک کۆمار ئەرکی یاسایی خۆیی جێبەجێ کردووە./.