سەدر پەیامێکی بڵاو کردەوە

(0) / / ئاسیا / موقتەدا سەدر عێراق


Dec 14, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی ڕەوتی سەدر لە پەیامێکدا پاکانە بۆ ڕەوتەکەی دەکات و ڕکابەرەکانی بە دەستپیس و گەندەڵ ناو دەبات.
موقتەدا سەدر پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاو کردەوە و ڕکابەرەکانی بە دەستپیس و گەندەڵ و هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی بە گاڵتەجاڕی ناو بردووە و ڕایگەیاندووە کە ئەوان خەراپەکار و گەندەڵن و خوا گەندەڵکاران و خەراپەکارانی خۆش ناوێت.
سەرۆکی ڕەوتی سەدر داوای لە لایەنگران و عێراقییەکان کردووە خۆیان پاک ڕابگرن و لە هەڵبژاردنی گەندەڵکاران دووربکەونەوە و ئاسایش و سەقامگیری و ڕێز و شکۆی عێراق بپارێزن.