بافڵ تاڵەبانی داوای چی لە هاوپەیمانان کردووە؟
(0) /
سەرۆكی یەكێتی لە كۆبوونەوەیدا لەگەڵ ئەمریكا و هاوپەیمانان، لە بارەی یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەوە بە پێویستی دەزانێت، ھاوسەنگی بنەمابێت بۆ سەرخستنی ئەم پرۆژە نیشتمانییە و بە بەرنامەی کوردستانی بیخەینە بواری جێبەجێکردنەوە.
لە ڕاگەیەندراوی نوسینگەی ڕاگەیەندنی سەرۆكی یەكێتیدا هاتووە: لە كۆبونەوەكەدا بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی ڕایگەیاندووە، ھەر پلانێک بۆ رێکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگە بنرێت پێشوازی لێدەکەین، بەڵام پێویستە لەم ھەنگاوەدا ھەلومەرجی ھەرێم و واقیعی ئەمڕۆ لەبەرچاوبگیرێت.
باسی لەوەشكردووە، لە پرۆسەكەدا،ھاوسەنگی بنەمابێت بۆ سەرخستنی ئەم پرۆژە نیشتمانییە و بە بەرنامەی کوردستانی بیخەینە بواری جێبەجێکردنەوە و ھەر ھەنگاوێکیش بنرێت دەبێت لە خزمەتی پاراستنی ئاسایشی ھەرێم بێت./.
تێبينيێك بنێرە: