قەتەر: لە ئاڵوگۆڕی پەیامەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا ڕۆڵمان هەبووە

(0) / / ئاسیا / قەتەر ئێران ئەمریکا


Jun 28, 2022

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی لە ئاڵوگۆڕی پەیامەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا ڕۆڵی هەبووە.

لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی قەتەردا هاتووە کە ئەم وڵاتە تەنیا میوانداری لە دانوستانەکانی ناوەکیی ئێران دەکات و لایەنی دانوستان نییە.

لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە قەتەر لایەنگری لە هیچ لایەنێکی دانوستانەکان ناکات.

وەزارەتی دەرەوەی قەتەر درووستکردنی متمانەی لە نێوان هەر دوو لایەنی دانوستانی ناوەکیی بە کێشەیەکی گەورە ناو بردووە./.