سێ سیناریۆی نوێ بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق

(0) / / ئاسیا / مستەفا کازمی هادی عامری نوری مالیکی


Jun 29, 2022

قەبارەی فۆنت:

بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوەکانی " البیان " سێ سیناریۆی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقی خستەڕوو و ڕایگەیاند کە حکومەتی نوێ تەوافوقی دەبێت لە بەر ئەوەی کە ناڕەزایەتی شەقام هەیە، هەروەها لە سەر ئاستی پەرلەمانیش چەند فراکسیۆن و ئەندامانی سەربەخۆ دژایەتی هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەت دەکەن.

عەلی تاهیر مەحمود وتی کە چوارچێوەی هەماهەنگی لە ئێستادا زۆرینەی پەرلەمانیی هەیە و ڕەنگە بۆ ڕێگری لە هەر کاردانەوەیەکی لایەنگرانی سەدر، کەسێکی وەک مستەفا کازمی وەک کاندیدی سەرۆک وەزیران دەستنیشان بکات کە تایبەتمەندییەکانی ناوبراوی هەبێت.

وتیشی کە سیناریۆی دووەم ئەوەیە کەسایەتییە ناسراوەکانی وەک نوری مالیکی و هادی عامری ببنە کاندیدی سەرۆک وەزیران.

بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوەکانی " البیان " سەبارەت بە سیناریۆی سێهەم وتی کە دەکرێت مستەفا کازمی بمێنێتەوە و ئامادەکاری بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە بکرێت.

ناوبراو وتی کە ئەمانەش بەندە بە هەلومەرجی ناوخۆیی عێراقەوە و ئەگەر ناڕەزایەتی و مانگرتنەکان هەبێت، لایەنە سیاسییەکان ناچار دەبن پاش چاکسازی لە یاسای هەڵبژاردنەکان و کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، بەرەو دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنەکان هەنگاو بنێن./.