بەرهەم ساڵح بە بەڵگە وەڵامی سەدری دایەوە
(0) /
لە کاتێکدا کە سەرۆکی ڕەوتی سەدر سەرۆک کۆماری عێراقی بە واژۆنەکردن و پەسەندنەکردنی یاسای بە تاوان ناساندنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی تۆمەتبار کردووە، بەڵگەیەک بڵاو بووەتەوە کە پیشان دەدات بەرهەم ساڵح ئەو پرۆژەیاسایەی پەسەند و واژۆ کردووە.
لەو بەڵگەیەشدا بە ڕووی دەبینرێت کە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار، عەلی شوکری ڕاوێژکاری سەرۆک کۆمار، عەبدوڵڵا فەلیح زیادی بەرپرسی بەشی یاسایی لە دیوانی سەرۆکایەتی کۆمار و هەروەها بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک کۆمار ئەو یاسایەیان واژۆ کردووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە موقتەدا سەدر ڕایگەیاندووە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق یاساکەی پەسەند نەکردووە و هەروەها واژۆشی لە سەر نەکردووە.
پاش تۆمەتبارکردنەکەی سەدریش، دیوانی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە یاساکە لە پاش فەرمانەکەی سەرۆک کۆمار و بڵاوبوونەوە لە ڕۆژنامەی فەرمی عێراق، خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە./.
تێبينيێك بنێرە: