ململانێکانی یەکێتی و پارتی لە سەر پرسی سەرۆک کۆمار بە کوێ گەیشتووە؟

(0) / / كوردستان / مەسعود بارزانی بافڵ تاڵەبانی


Jul 03, 2022

قەبارەی فۆنت:

هەر دوو حزبی دەسەڵاتداری هەرێمی کوردستان درێژە بە ناکۆکییەکانیان لە سەر پرسی سەرۆک کۆماری عێراق دەدەن و سەرەڕای ئەوەی باس لە نزیکبوونەوەی بۆچوونەکانیان دەکرا بەڵام هیچ ئەنجامێک بە کردەوە لە سەر ڕێکەوتن و دەستنیشانکردنی کاندیدی هاوبەشی کوردی نەبینراوە.

شیروان دوبەردانی ئەندامی فراکسیۆنی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە کە حزبەکەی سورە لە سەر بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆک کۆمار و شانسی زیاتری بۆ ئەو مەبەستە هەیە.

هەروەها ڤیان سەبری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە کە دەبێت کێشەکان لە ڕێگای پابەندبوون بە دەستوور و ڕەچاوکردنی هەر سێ بنەما سەرەکییەکەی هاوبەشی و ڕێکەوتن و هاوسەنگییەوە چارەسەر بکرێت.

لە لایەکی دیکەوە ڕابیحە محەممەد بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە بەغدا ڕایگەیاندووە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە ماڵی مام جەلال لە بەغدا چەند کۆبوونەوەیەک لە گەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی، هاوپەیمانی عەزم و بابلیون کراوە و بافڵ تاڵەبانی دوا پەیامی خۆیی گەیاندووە بەوان و جەختیکردووەتەوە کە پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ یەکێتییە و تاکە کاندیدی یەکێتیش بەرهەم ساڵحە.

بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتووش شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ تاوتوێکردنی کێشەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن و لە گەڵ مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی کۆببنەوە./.