ئەمریکا بۆ چین: درێژە بە گەمارۆ نەوتییەکانی ئێران دەدەین

(0) / / ئاسیا / ئێران


Mar 17, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەرپرسێکی ئەمریکی ڕایگەیاندووە کە واشنتن پەیامێکی بە پەکین گەیاندووە کە درێژە بە سیاسەتی ئیدارەی پێشوو بۆ سزا و گەمارۆکانی سەر کەرتی نەوتی ئێران دەدرێت.

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە ڕایگەیاندووە کە ئیدارەی جۆبایدن بە پەکینی ڕاگەیاندووە کە گەمارۆکانی سەر کەرتی نەوتی ئێران بەردەوام دەبێت.

ناوی ئەو بەرپرسە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام ڕایگەیاندووە کە بە بەرپرسانی چین ڕاگەێندراوە کە گەمارۆ نەوتییەکانی ئێران درێژەی دەبێت و هیچ گڵۆپێکی سەوز لە ئارادا نییە.

ئیدارەی پێشووی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی دوناڵد ترەمپ لە ساڵی 2019 کۆمپانیایەک و چەند کەشتییەکی نەوتهەڵگری چینی هاوپەیوەند بە گەمارۆ نەوتییەکانی ئێرانەوە سزدا./.