پەکەکە پارتی و بارزانیی بە هاوکاری میت تۆمەتبار کرد

(0) / / كوردستان / جەمیل بایک بارزانی میت


Jul 09, 2022

قەبارەی فۆنت:

هاوسەرۆکی کەجەکە ڕایگەیاند کە "گەورەترین هاوکاری میت بارزانییە چونکە سیخوڕی بۆ میت دەکەن و شوێن و ماڵ و ئۆتۆمبێلی هاوڕێکانمان دیاری دەکەن و دەیدەن بە میت، میتیش دەیانکاتە ئامانج، هۆشداری دەدات لەوەی کە میت لە رێگای تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە کەسانی وڵاتپارێزەوە دەکەن. 

جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان-کەجەکە لە میانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیای فەرمی پەکەکە، "دەوڵەتی تورک هەموو ڕۆژێک هێرش دەکاتە سەر باکور، باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان، بە ئاشکرا ڕایگەیاندووە کێ بۆ ئازادیی کورد تێبکۆشێت دوژمنی منە، چونکە دەیەوێت ڕیشەی کوردان لە بنەوە هەڵکەنێت، هەربۆیە کێ بۆ کوردان تێکۆشان بکات دەیکەنە ئامانج، توانای دەوڵەتی تورک بەتەنها ئەوەندە نییە کە بتوانێت لە کەلار هەڤاڵ فەرهاد و هاوڕێکانی شەهیدبکات، ئەگەر پەدەکە و پاراستنی پەدەکە و سیخوڕەکانیان، میتیان ئاگادار نەکردبێت، میت ناتوانێت بچێتە کەلار و کۆمەڵکوژییەکی وەها ئەنجامبدات."  

لەبارەی هاوکاریکردنی پەدەکە بە میت وتی: گەلی کورد ئەم ڕاستییە باش دەزانێت کە پەدەکە و پاراستنی پەدەکە لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و هەموو لایەک سیخوڕی بۆ میت دەکەن و زانیاری کۆدەکەنەوە، شوێن و ماڵ و ئۆتۆمبێلی هاوڕێکانمان بەتایبەتی هاوڕێیانی بەرپرسیار دیاری دەکەن و ئەم زانیارییانە دەدەن بە میت، میتیش لەم ڕێگەیەوە ئەم هێرشانە دەکات و کۆمەڵکوژی ئەنجامدەدات، ئەگەر پەدەکە هاوکاری میت نەکات ناتوانن لە هیچ شوێنێکی باشووری کوردستان و کەلار یەک هەنگاویش هەڵگرن، پەدەکە بەهەموو شێوازێک لەگەڵ میت کاردەکات و هاوکارن.

هەروەها هۆشدارییەکیدا و وتی: میت بەتایبەتی لەڕێگای تەلەفۆنەوە خۆیان دەگەیەننە وڵاتپاریزان، خانەوادەی شەهیدان، تێکۆشەران و ڕەنجدەران، زەمینە دەخەنە بەردەستیان و بە زمانێکی نەرم دەڵێن پارەتان پێدەدەین، کارتان بۆدەدۆزینەوە و ئەگەر دۆسییەتان هەبێت ئێمە لەناویدەبەین، دەڵێن کێشەی ئێمە لەگەڵ کورد نییە و تەنها کێشەمان لەگەڵ پەکەکە هەیە دوای ئەوەی ئەوانمان لەناوبرد، کێشەی کورد چارەسەردەکەین، دەیانەوێت سەر لە هەموو کەسێک تێکبدەن و بڵێن ئێمە لەدژی پەکەکەین و دۆستی کوردین، بەم تاکتیکە گەل و پەکەکە لە یەکتر دووربخەنەوە، ئەو کەسانەشی کە رازی نابن خزمەتیان بکەن هەرەشەی کوشتنیان لێدەکەن و هەندێکیشیان دەکوژن، دەڵێن ئەگەر ئێوە لە دژی پەکەکە و گەریلا نەوەستنەوە ئێوەش لەنادەبەین.

ڕاشیگەیاند: لەگەڵ خیزانەکان قسەدەکەن و هەڕەشەیان لێدەکەن و دەڵێن خزمەت بکەن ئەگەر نا دەتانکوژین، ئەگەر کاربکەن لە کار دەرتان دەکەین و دەستگیرتان دەکەین، هەمیشە فشاردەکەن لەسەر کۆمەڵگا و شەڕێکی دەرونی بەڕیوەدەبەن، ئامانجیان ئەوەیە سەر لە گەلی کورد تێکبدەن و لە تەڤگەرەکەمان دووریان بخەنەوە و دژی کورد بەکاریانبهێنن.

لەکۆتایشدا بانگەوازییەکی کرد و وتی: کەسێک کە خۆی بەکورد دەزانێت و وڵاتپاریز و دیموکراسیخوازە و دژی فاشیزمە و نایەوێت لە مرۆڤایەتی دەربچێت، کاتێک میت تەلەفۆنی بۆکردن پێویستە گفتوگۆیان لەگەڵ نەکەن بە زمانێکی توند وەڵامیان بدەنەوە و تەلەفۆنەکە بەڕوویاندا دابخەن، هەروەها کەسانی دەوروبەریان لە میت ئاگاداربکەنەوە و بڵێن میت کارێکی وەها دەکات و دەبێت هەموو لایەک ئاگاداربن./.