بارەگای بارزانی مەرجەکانی دەستنیشانکردنی سەرۆک وەزیرانی عێراقی ڕاگەیاند

(0) / / كوردستان / بارەگای بارزانی


Jul 12, 2022

قەبارەی فۆنت:

بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە بارەگای بارزانی ڕایگەیاند کە هەر کەسێک بیەوێت ببێتە سەرۆک وەزیران، پێویستە چوار مەرج جێبەجێ بکات.

عەرەفات کەرەم لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە پێویستە سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق کێشەکانی نێوان هەرێم و ناوەند چارەسەر بکات و ڕێگاش لە دەستێوەردانی دەرەکی بگرێت.

ناوبراو هەروەها ڕایگەیاندووە کە سەرۆک وەزیرانی نوێ پێویستە ڕوبەڕوی گەندەڵی ببێتەوە و لێپێچینەوە لە گەندەڵکاران بکات.

ڕاشیگەیاندووە کە دەبێت چەک بە تەنیا لە دەستی هێزە ئەمنییە یاساییەکاندا بێت./.