مەزڵوم کۆبانی داوایەک لە ئێران دەکات

(0) / / ئاسیا / مەزڵوم کۆبانی


Jul 16, 2022

قەبارەی فۆنت:

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیمۆکرات داوای لە ئێران و ڕووسیا کرد لە هێرشی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی باکور و باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕێگری بکەن.

مەزڵوم کۆبانی بۆ ڕێگری لە هێرشی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی باکور و باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا داوای هاوکاریی لە ئێران و ڕووسیا کرد.

ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا بە ئاماژە بە سەردانەکەی ئەم هەفتەیەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا بۆ تاران ڕایگەیاندووە کە ئەردۆغان ڕەنگە لە زووترین کاتدا فەرمانی دەستپێکردنی ئەو هێرشانە دەربکات.

مەزڵوم کۆبانی ڕەخنەی لە هەڵوێستی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرکردایەتی ئەمریکا لە بەرامبەر هەڕەشەکانی تورکیا گرتووە کە لەوەدا سەرکەوتوو نەبووە ڕێگری لە ئەگەری ئەو هێرشانەی تورکیا بکات./.