مەزڵوم کۆبانی پەیامێک ئاراستەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکاتعێراق

(0) / / كوردستان / عێراق سوریا کوردستان مەزڵوم کۆبانی


Apr 08, 2023

قەبارەی فۆنت:
فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیمۆکرات بە توندی ئیدانەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانیی کرد و وتی کە لە پەیوەندییەکانمان لە گەڵ برایان و هاوپەیمانان لە سلێمانی بەردەوام دەبین.
مەزڵوم کۆبانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر ڕایگەیاند کە پێشێلکارییەکانی تورکیا لە سوریا و عێراق بەردەوامە و ڕەهەندی جیدیی هەیە بەرامبەر بە ناوچەکە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە هەڵوێستی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ پاڵپشتی لە براکانی لە سوریا، تورکیا ناڕەحەت دەکات بەڵام ئێمە لە پەیوەندییەکانمان بەردەوام دەبین و لە دژی ئەو پێشێلکارییانە یەکگرتوو دەبین./.