مەزڵوم کۆبانی وردەکاری هێرشەکەی سلێمانی دەگێڕێتەوە

(0) / / ئاسیا / داعش مەزڵوم کۆبانی تورکیا


Apr 09, 2023

قەبارەی فۆنت:
فەرماندەی گشتی هێزەکانی هەسەدە ڕایگەیاند کە کاروانی ئەو کە هێزی ئەمریکیشی تێدا بووە، لە کۆتایی کۆبوونەوەیەک لە نزیک فڕۆکەخانەی سلێمانی کرایە ئامانجی هێرشێکی تورکیا.
مەزڵوم کۆبانی ڕایگەیاند کە هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی شکستی هێنا.
ناوبراو وتی کە لە پاش کۆبوونەوەیەک لە گەڵ هاوپەیمانان لە هاوپەیمانی دژ بە داعش لە سلێمانی، درۆنێکی تورکیا کاروانەکەی ئێمەی کردە ئامانج کە هێزی ئەمریکیشی تێدا بوو و ئەو هێرشەش شکستی هێنا.
فەرماندەی گشتی هێزەکانی هەسەدە وتی کە تورکیا لە بوونی پەیوەندی ئێمە و هاوپەیمانان ناڕازییە و هەموو هەوڵێکی بۆ ڕێگری لەم پەیوەندییانە دەخاتەگەڕ.
مەزڵوم کۆبانی وتی کە تورکیا دەیەوێت لەم ڕێگایەوە کاریگەری لە سەر هەڵبژاردنەکانی داهاتووی خۆی دابنێت.
وتیشی کە هێرشەکە ئەنجامی پێچەوانەی بۆ تورکیا بە دواوە بووە و لە هەرێمی کوردستان ناڕەزایەتییەکی زۆر لە دژی ئەنکەرە هاتووەتە پێشەوە./.