پارتى رۆژانە زیاتر لە 200 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕێگەی قاچاخەوە ڕەوانەی تورکیا دەکات

(0) / / كوردستان / ڕوانگە پارتی یەکێتی کوردستان تورکیا


Sep 17, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە -  پارتى رۆژانە زیاتر لە 200 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕێگەی قاچاخەوە ڕەوانەی تورکیا دەکاتناوەندی هەواڵپەرلەمانتارێکى سەربەخۆ لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق رایگەیاند،  رۆژانە ( 200 بۆ 220 هەزار ) بەرمیل نەوت لە ڕێگەی قاچاخەوە لە لایەن دەسەڵاتدارانی هەرێمەوە ڕەوانەی تورکیا دەکرێت، داواش لە حکومەتی عێراق دەکات بەپەلە دەستوەردان بکات و ڕێگە لە بەقاچاخ بردنی نەوتی هەرێم بکات.

عەلا حەیدەری، ئەندام پەرلەمانی سەربەخۆ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، نەوتی هەرێم کە بەشێکە لە عێراق، لەلایەن بەرپرسان و دەسەڵاتدارانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بە قاچاخ دەبرێت و ڕەوانەی تورکیا دەکرێت، ئەوەش عێراقى خستووەتە ناو کێشەیەکى یاسایى گەورەوە.

بە پێی لێدوانەکەی عەلا حەیدەری، ئەوان وەک پەرلەمانتار و حکومەتی عێراق سەرسام بوون بە بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی ئۆپیک کە نێردراوە بۆ وەزارەتی نەوتی فیدراڵی و ئاشکرای کردووە، بڕە نەوتێکی زۆر لە عێراقەوە هەناردە دەکرێت و زیادبوونێک لە هەناردەکردنی نەوتی عێراقی لە بازاڕە جیهانییەکاند هەیە .

بەوتەى ئەو پەرلەمانتارە، دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە کە قاچاغی نەوت هەیە و کۆمپانیا نەوتییەکان لە هەرێمدا بەردەوامن لە هەڵکەندن و بەرهەمهێنانی نەوت و هەناردەکردنی لە ڕێگەی تانکەر بۆ تورکیا، بە شێوەیەک رۆژانە نزیکەی 200 بۆ 220 هەزار بەرمیل  بە قاچاغ دەنێردرێت بۆ تورکیا .

عەلا حەیدەری نەیشاردەوە کە بەقاچاخ بردنی نەوتی هەرێم و ڕەوانەکردنیان بۆ بازاڕەکان لە ڕێگەی تورکیاوە، کاریگەریی نەرێنی لەسەر داواکاریی ڕێکخراوی ئۆپێک بۆ کەمکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە دەروازە باشوورییەکانەوە هەبووە، ئەو پەرلەمانتارە بە پێویستی زانی، بڕیارێکی ڕاستەقینە و واقیعی لەلایەن حکومەتی فیدراڵ و وەزارەتی نەوتی فیدراڵییەوە هەبێت بۆ لێپرسینەوە و سزادانی ئەو کۆمپانیا نەوتییانەی لە کوردستان کار دەکەن، بەهۆی پێشێلکردنی دەستوور و یاسا و ڕێککەوتنە نەوتییەکان.

پێشتریش حەسەن سالم، پەرلەمانتار لە فراکسیۆنی سادقوون، قەبارەی گەندەڵی کۆمپانیای “کار” و تێوەگلانی لە قاچاغی نەوتدا ئاشکرا کردبوو بەشێوەیەک  کە ڕۆژانە نزیکەی 100 هەزار بەرمیل بە قاچاغ لە ڕێگەی ئەو کۆمپانیاوە ڕەوانە دەکرێت، کە کۆمپانیای شێخ بازی سەربە پارتی دیموکراتی کوردستانە .